بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لەپەرلەمانی کوردستان لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا باسی لەوەشکرد، "ئێمە ئەم حکومەتە بە شکستخواردو دەزانین، چونکە نەیتوانیوە بەسەر قەیرانەکاندا زاڵ بێت و نەیتوانی کێشەکان چارەسەر بکات".
ئاماژەی بەوەشکرد، "یەکەم چارەسەر بەوە دەکرێت ئەم حکومەتە کە شکستی هێناوە وازبهێنێت و دەستلەکاربکێشێتەوە، هەروەها هەڵبژاردنی پێشوەخت یان هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەوادەی خۆیدا بکرێت".
342/